هیچ دۆستیک جگه لە چیاکان

190kr

قابل فروش

توضیحات کوتاه

بێهروز بوچانی
هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
بەسەرهاتی ڕاستەقینەی پەنابەرێکی بە نایاسایی زیندانیکراو
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: هاشم ئەحمەدزادە
ISBN_978-91-985618-5-2
سەرچاوەی وەرگێڕان:
No Friend But the Mountains: The true story of an illegally imprisoned refugee
Behrooz Boochani,
Translated by Omid Tofighian
Picador, Pan Macmillan Australia2018
Kurdish Translation Copyright
© Hashem Ahmadzadeh
First edition 2019
Kitab –i arzan

2 در انبار

Email

دونیای هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان

لە نووسینی بێهروزدا کارتێکەریی نووسەرانی وەک فرانس کافکا، ئالبێرت کامو، ساموئێل بێکێت و میلان کوندێرا بە ڕوونی دەبیندرێت. ئەم کارتێکەرییە بێگومان بارێکی فەلسەفیی قورس دەدات بە دەقەکە. بێهروز بە کەڵکوەرگرتن لە تیۆرییە هەرە باوەکانی سەردەمی ئێستا لەمەڕ میکانیزمی کارکردی زیندان، ئەشکەنجە، دەرمانگا، چاوەدێری و بێگانەکردن و لەخۆ نامۆبوون، شێوازێکی ئەدەبیانەی خستووەتە خزمەتی گوزارەکردن و گێڕانەوەی ئازارەکانی کۆمەڵێک مرۆڤی ئاوارەی بێشانس. بێهروز بە درووستی دەڵێت کە دەکرێت زیندانی مانوس لەبەر ڕۆشنایی بۆچوونە فەلسەفییەکانی میشێل فوکۆ لەسەر زیندان بخوێندرێتەوە و یان تیۆریگەلی کەسانی وەک زیزەک و گرامشی لەبارەی هەیمەنەی فەرهەنگی و گوتاری بەرخۆدان ببن بە ڕێنوێنی تیۆریکی ناوەرۆکی کتێبەکە.

لە گێڕانەوەکەی بێهروزدا جێ سمی ئەسبە مەستەکانی بەهمەن قوبادی دیارە. نازی جێژوانی دەلال و سەمای دایکی مێهرەبان لە چیا سەرکەشەکانی وڵاتی کورداندا شکۆی سرووشت و ژن، دەخەنەوە بیری مرۆڤ. ڕەنگە هەر شوێنپێی ئەم سروشتە بێت کە بێهروزی ئاوارەی مانوسی کردبێت بە داهێنەرە کونجکۆڵە زەریفبینەکەی دارنارگیلەکانی دوورگەیەکی دووردەستی گەرمەسێر کە شەش ساڵی تەمەنی تێدا تێپەڕ کردووە.

بێهروز بە شێوەی نووسەرانی لە چەشنی میلان کوندێرا زۆر جار باسی هزری و وتارییانە تێکهەڵکێشی گێڕانەوەکەی دەکات. لەم کتێبەدا هێندێک چەمکی فەلسەفی و دەرونناسیانە زۆر بە چڕی تێکهەڵکێشی بەسەرهاتەکان دەکرێن و لەڕاستیدا دەبنە جۆرێک پاڵپشتی هزری و تیۆریک بۆ شرۆڤەی کارکردی سیاسی و کۆمەڵایەتیی سەپاندنی دەسەڵات لە کۆمەڵگەدا. بۆ نموونە چەمکێکی سەرەکی لە گێڕانەوەکەی بێهروزدا بریتییە لە کایریارکی. کایریارکی سیستمێکە بۆ دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵی زیندانییەکانی کەمپی مانوس. ئەم چەمکە بۆ جاری یەکەم لەلایەن ئێلیزابێت شووسلێر فیورێنزاوە لە ساڵی ١٩٩٢دا بەکار دێت. ئێلیزابێت وەک فێمینیستێکی ڕادیکال ئەم چەمکە بۆ پێوەندیی نێوان سیستمە کۆمەڵایەتییەکانی دەسەڵاتی دەستبەسەرداگرتن و سەرکوتکردن بەکار دێنێت. لەڕاستیدا کارکردی سیستمی کۆنترۆڵی مرۆڤەکان بە گشتی و زیندانییەکان بە تایبەتی، هەمیشە لە ناوەندی سرنجی بیریاران و هزرمەنداندا بووە. تیۆرییەکانی میشێل فوکۆ لەمەڕ سیستمی پانۆپتیسیزم[۱] لەم پێوەندییەدا زۆر ناسراون و مرۆڤ لە میکانیزمی کارکردی دەسەڵات بۆ چاوەدێریکردنی کۆمەڵگە و مرۆڤەکان ئاگادار دەکەنەوە. بە گوێرەی فوکۆ پانۆپتیسیزم شێوازی کارکردی دەسەڵات دیاری دەکات و بەپێی کۆمەڵێک دیسیپلین و سزا مروڤەکان وا ڕادەهێنرێن کە لە چوارچێوەی بەرژەونەدییەکانی دەسەڵاتدا هەڵسوکەوت بکەن. لێرەدا هەستی لەژێر چاوەدێریدابوون دەبێت بە هەستێکی دەروونی و ئامرازێکی کۆنترۆڵ.

گێڕانەوەی کارەسات و دەرد و کوڵی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان ئەگەر ئەدیبانە بێت، دەتوانێت لە دڵی میلیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهاندا جێگای شیاوی خۆی بکاتەوە. مرۆڤ هەر چی زیاتر لە کتێبەکەی بێهروز بوچانی ورد دەبێتەوە، زیاتر پەی بە کارایی و گەورەیی گێڕانەوە دەبات. لەڕاستیدا ئەگەر گێڕانەوەی ئێمە توانیبای و دەرفەتی بۆ ڕەخسا بوایە بە دروستی و بە بەربڵاوی بە گوێی جیهان گەیشتبایە، دەمانتوانی پێش بە زۆر تراژێدیای مرۆڤی لە وڵاتی خۆمان و تەنانەت لە ناوچەکەشدا بگرین.

کاتێک دەبینین کارەکەی بێهروز بووەتە کەرەسەیەک بۆ خاوەنڕایانی ئاستبەرزی جیهانی کە بۆ شیکردنەوەی جیهانی ئەمڕۆ، بەوجۆرەی لە گێڕانەوەکەدا ڕەنگ دەداتەوە، نوێترین تیۆرییەکانی زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان بەکار دێنن، هەمدیسان باوەڕ دێنینەوە بە پەڕجووی گێڕانەوە. لە شیکردنەوەی ڕۆمانەکەی بێهروزدا دیسانەوە پێناسەی چەمکگەلێکی زۆر، نوێ دەبێتەوە: ژانر، دژەژانر، دەسەڵات، سنوور، سەروەریی سیاسی، دەوڵەت، ئامراز و ئامانج، هەلومەرجی ڕیزپەڕ، زیندەهێز، زیندەسیاسەت و هتد. هەروەها بیرمەندانی وەک فوکۆ و ئاگامبێن و لێڤییش لەم باس و خواستانەدا ناویان لە گوێدا دەزرینگێنەوە.

ژمارەی ئەو وتارانەی لەسەر ڕۆمانەکەی بێهروز دەنووسرێن هەر لە زیادبووندان. ئێستا ئیتر مانوس و هەلومەرجی دەستبەسەرکراوەکان بووەتە باسێکی داغی شرۆڤەکارانی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی. بێهروز بەم گێڕانەوەیەی هیوایەکی تایبەتی بە چیرۆکی ئاوارەیی و بێهیوایی مرۆڤ بەخشیوە، بۆ ئەم کارەش و بەم کارەش، جارێکی تر ناوی کوردی هێناوەتەوە ناو گوتاری جیهانی.

 دکتۆر ئومێد هەوڵ دەدات “ڕێکارە گونجاوەکانی ڕاڤەکردنی کتێبەکە’ دەستنیشان بکات. بە باوەڕی ئەو، کتێبەکە ڕیشەی لە هزرین و فەرهەنگ و ئەزموونی بێهروزدایە. دکتۆر ئومێد بە پێشنیارکردنی چەمکی ‘تیۆریی زیندانی مانوس’ دەروازەیەکی گرنگ لەسەر ڕاڤەی ناوەرۆکی کتێبەکەی بێهروز دەکاتەوە. ئەو پێیوایە کە تیۆریی زیندانی مانوس لەڕاستیدا بریتییە لە ئیکۆلۆژیی بەهێزکردنی زانایی. لەم ڕوانگەیەوە مەبەستی سەرەکیی ئەم کتێبە خستنە ڕووی ڕەوتی ئەشکەنجەیە لە زیندانی مانوس. بێهروز لە وتارەکانیدا و لەم کتێبەشدا باس لەوە دەکات کە ئەشکەنجە بەشێکی حاشاهەڵنەگرە لە سیستمی دەستبەسەرکردنی زیندانی مانوس و دەبێ ڕای گشتی لە ترسناکیی ئەشکەنجەی سیستیماتیکی زیندانی مانوس، ئاگادار بکرێتەوە.

بە باوەڕی بێهروز دیاردەی زیندانی مانوس دەبێ بە گوێرەی تیۆریی زانین هەڵسەنگێندرێت. پەناخوازانی گیراوی ئەم زیندانە گۆڕانیان بەسەر تێگەیشتنی خۆیان لەمەڕ ژیان هێناوە. ئەوان ڕاڤەی خۆیان لە بوون گۆڕیوە و تێگەیشتنیان لە چەمکی ئازادییش تەواو گۆڕاوە. زیندانییەکانی مانوس هێندە گۆڕاون کە دەکرێ بڵیین بوونەتە شتێکی تەواو جیاواز لە کاتی پێش هێنانیان بۆ دوورگەی مانوس. بێهروز بە جەختکردنەوە لەسەر هەڵسوکەوتی تاکەکەسەکان لە هەلومەرجی ئاوا دژوار و بێوێنەدا، دەرفەتێکی زێڕین بۆ خوێنەر دەڕەخسێنێت کە پێی بڵێت مرۆڤەکان چۆن دەکەونە ژێر کارتێکەریی بڕیاردەرانەی هەلومەرجەکانی ژیان.

اطلاعات بیشتر

وزن 400 g
ابعاد 210 x 148 x 21 mm

دیدگاه‌ها

هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.

اولین نفری باشید که برای این محصول دیدگاه می‌نویسد. “هیچ دۆستیک جگه لە چیاکان”

10 − 4 =