چه‌مه‌دانی به‌تاڵ

100kr

قابل فروش

توضیحات کوتاه

ناوی کتێب: چه‌مه‌دانی به‌تاڵ

نووسەر: خەبات رەسووڵی

بابت: کۆمه‌ڵه چیرۆک

پێشەکی: دکتۆر هاشم ئەحمەد زادە
لاپه‌ڕه: ١٢٠

نه‌رخ: ١٠٠کرون

چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی”کتاب ارزان”

ISBN978-91-88005-71-7

THE EMPTY LUGGAGE

COLLECTION OF SHORT STORIES

By

Khabat Rasuli

First edition 2019

Email

بووکەکەی سەیدباپیر،کوبرا ، تەنانەت نەیهێشت بۆ ناشتنەکەشی ماڵی سەید ڕەحمان بێنە گۆڕستان. تا ئەو رۆژە چەندین جار ڕدێن سپی و پیاوماقووڵیان ناردە کنی هەمووی جواب کردن. پاش گەڕانەوەیان کوبڕا، کوبڕاکەی جاران نەبوو. سەید باپیر هەر لەبن خێوەتەکانی سەر سنوور چاوەکانی سپی بوون و دنیای بە تاریکی دیت. بنەماڵەکان بۆ دۆخی سەید باپیر بە پەرۆش بوون و بێ دەسەڵات. پیاوە دەمامک دارەکان بە نێو خەڵکەکەدا دەسووڕانەوە و هەڕەشە و گوڕەشەیان بەردەوام بوو. پاش مانگێک دورخستنەوە رۆژێک بنەماڵەکانیان کۆ کردەوە و پێیان ڕاگەیاندن کە وەبەر بەزەیی نیزام کەوتوون، دەنا تا کاتێک کوڕەکانیان نەگەڕێنەوە نەیاندەهێشت چاویان بە شارەکانی خۆیان بکەوێتەوە. کەسوکاری بنەماڵەکان هەموو رۆژێ دەچوونە بەردەرکە ڕەشەکان و داوای گەڕانەوەی خزمەکانیان دەکرد. سەید باپیر دڵنیا بوو ڕەحمانی برای هەموو رۆژێ لە گەڵ منداڵەکانی دێنە بەر دەرکە ڕەشەکە و بەربینگیان پێ دەگرن و داوای گەڕانەوەیان دەکەن، بەڵام کاتێک گەڕانەوە و تەنانەت بۆ بەخێرهاتنەوەشیان نەهاتن، زانی کە لەو مانگەدا کەسیان بۆ جارێکیش نەچووەتە بەردەرکە ڕەشەکە. لەو رۆژەوە سەید پشتی کووڕ بۆوە و نەیتوانی چیتر قیت ڕاوەستێ.

 

اطلاعات بیشتر

وزن 200 g
ابعاد 210 x 148 x 10 mm

دیدگاه‌ها

  1. 0 از 5

    سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌كانم له‌مه‌ڕ دونیای ساكاری چیرۆكه‌كانی خه‌بات، ده‌توانم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ باس له‌ چێژێكی تایبه‌ت بكه‌م كه‌ ده‌بێته‌ نسیبی خوێنه‌ری ئه‌م گێڕانه‌وانه‌. ئه‌م چیرۆكانه‌ خوێنه‌ر ده‌به‌نه‌ سه‌یری دیمه‌نگه‌لی سرنجڕاكێشی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا. ئه‌م چیرۆكانه‌ لایه‌نی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ڕووت ده‌كه‌نه‌وه‌ و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خه‌یاڵپه‌روه‌ریی چالاكانه‌ی زه‌ینی كوردی، پێداویستیی خه‌یاڵێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌رییانه‌مان وه‌بیر دێننه‌وه.‌ له‌ڕاستیدا، ئاماژه‌كانی گێڕه‌وه‌ و نیشانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بن به‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی گرنگ بۆ وردبوونه‌وه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانی مرۆڤی كورد له‌ بڕگه‌یه‌كی مێژووییدا كه‌ زه‌نگی پێداویستیی گۆڕانكارییه‌كانی هه‌تا ته‌شقه‌ڵانی ئاسمان ده‌ڕوات و هاواری پێداویستیی گۆڕان به‌ گوێی مرۆڤی كورددا ده‌چڕێت.
    د.هاشم ئەحمەد زاده

دیدگاه خود را بنویسید

دو + چهار =