حراج!
حراج!

گەشتێک لە ئاربابای بانەوه بۆ باواجیی کۆیه

299kr 250kr

قابل فروش

توضیحات کوتاه

گەشتێک لە ئاربابای بانەوه بۆ باواجیی کۆیه

JOURNEY FROM BANES’S ARBABA TO KOYA’S BAVAJI

بیرەوەرییەکانی هاشم کەریمی

A memoir

نووسینی: هاشم کەریمی

by Hashem Karimi

نوبەی چاپ: یەکەم

ساڵی چاپ: مارسی 2021 ڕەشەممەی 1399

بڵاوەگه: کتاب ئەرزان

چاپخانه: کتاب‌ئەرزان

ISBN978-91-986758-7-0

JOURNEY FROM BANES’S ARBABA TO KOYA’S BAVAJI

A memoir

Hashem Karimi

First edition 2021

Published by Kitab-I Arzan in the Sweden

ئەم کتێبەی لە بەر دەستتان دایە، بەشێک لە بەسەرهاتەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کەسێکە کە هەموو تەمەنی ٨٢ ساڵەی، لە خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەکەی لە ژێر چنگی داگیرکاری و تێکۆشان بۆ لەنێوبردنی چەوسانەوەی چینایەتی و گەیشتنی هەژارەکانی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باش و سەردەمیانە، بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک لە ژیانی شەخسی خۆیدا تێپەڕ کردووە. ئەویش کاک هاشمی کەریمی یە کە بە هۆی شێوازی بیرکردنەوە و ئاکار و هەلسووکەوتی لە ماوەی ژیانیدا، وەک کەسایەتییەکی شۆڕشگێر و خاوەن بڕوا و بە هۆی تایبەتمەندییە کەسییەکانیەوە بە سیمای مرۆڤێکی ڕاستگۆ و جێی متمانە لە نێو خەڵک و هاوڕێ و دۆستەکانیدا دەرکەوتووە.

کاک هاشم ساڵی ١٣١٧ی هەتاوی لە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. خوێندنی ناوەندی لە بانە تەواو دەکا و دوای تەواوکردنی دەورەی خوێندنی مامۆستایەتی لە بانە دەبێتە مامۆستای قوتابخانە. لە مێرمندالیدا و دوای ڕووداوەکانی ساڵی ١٣٣٢ و دواتر بە شێوەیەک هاوکاری لەگەڵ ئەندامانی حیزبی دێموکرات دەرگای کاری سیاسی بەڕوودا دەکاتەوە. دیتنی زوڵم و ستەمی چینایەتی لەلایەن ڕێژیمی پاشایەتییەوە، بیری شۆڕشگێڕی و خەبات لە دژی سیستمی سەرمایەداری شا لەلای بەهێز دەکا و بەبیرکردنەوەیەکی نوێوە دەست بە چالاکیی سیاسی دەکا. بە هۆی ئەو چالاکییانەوە لە لایەن ساواکەوە، سەرەتا بەرەو گوندی چەمپاراو لە بانە و دواتریش بۆ شاری نەهاوەند دوور دەخرێتەوە. دواتر بۆ درێژەدانی خوێندن دەچێتە تاران و ساڵی ١٣٥٠ لە زانستگەی تاران لیسانسی زانستە سیاسییەکان وەردەگرێ. لەو ماوەدا بە ناسیاوییەکی زیاتر لە سەر کۆمەڵگە و گرفتەکانی وەک چەپێکی نەتەوەیی کە لەگەڵ بیرکردنەوە لە ڕزگاری نەتەوەکەی بیر لە ڕزگاربوونی چینە هەژارەکان لە چەوساندنەوەی چینایەتیش دەکاتەوە درێژە بە تێکۆشانی سیاسی خۆی دەدا. نەورۆزی ١٣٥٢ کاتێک کە بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکرات لە تاران دەبێ لەلایان ساواکەوە لە بانە هەوڵی دەستبەسەرکردنی دەدرێ کە خۆی دەرباز دەکا و بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە باشووری کوردستانەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکا.

کاک هاشم ساڵی ١٣٥٢لە کونگرەی سێهەمی حیزبدا وەک ئەندامی کومیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێ و چەند مانگ پێش شۆڕشی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی پاشایەتی بە نهێنی دەگەڕێتەوە سنە. لە دوای کونگرەی شەشەمی حیزب دەبێتە ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزب و هەتا ساڵی ١٣٧٥ وەک ئەرکی پێشمەرگانەی لەو ئاستە لە ڕیبەریدا دەمێنێتەوە و دواتر واز لەو بەرپرسایەتییە دەهێنێ. بە کورتی کاک هاشم بیرمەندێکی شۆڕشگێری کوردە کە ڕاستگۆیانە بەسەرهاتەکانی خۆی باس کردووە و دەتوانن لە دووتوێی ئەم کتێبەدا بیخوێننەوە.

اطلاعات بیشتر

وزن 900 g
ابعاد 24 x 17 x 30 mm

دیدگاه‌ها

هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.

اولین نفری باشید که برای این محصول دیدگاه می‌نویسد. “گەشتێک لە ئاربابای بانەوه بۆ باواجیی کۆیه”

ArabicEnglishKurdish (Kurmanji)PersianSwedish