هه‌ر كه نیگامان له‌سه‌ر تابووته‌كه وه‌رده‌گێڕا، دهگهیشتینە ده‌ستێكی سه‌ماكه‌ری نێو با. تابووته‌كان و مه‌رگه‌كان دووباره ده‌بوونه‌وه، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و بانه و زه‌رده دووباره ده‌بوونه‌وه. ده‌یه‌ی هه‌شتاكان دووباره ده‌بوونه‌وه. ئێمه له زیندووهكان بووین. ئێمه له مردووه‌كان بووین. كازیوه‌ی سێداره و كوشتار بووین. ده‌نگی ساز و ده‌هۆڵ ده‌هات. ده‌نگی شادی هه‌ی شادی و جیكهجیكی چۆله‌كه كیمیاوی لێدراوهكانمان ده‌بیست. ژنه سه‌ڵته پۆش و كه‌وا پۆشهكانمان ده‌دی. ڕه‌نگاوڕه‌نگ بوون. سهماكهربوون…
ده‌نگی هه‌ڵهه‌ڵه و شاباش ده‌هات، ده‌نگی ته‌نبوور و کەڵام فانی فانی و هەێ گیان هەێ گیان. په‌ژاره‌كان و كابوسهكان و خه‌رمانه پیرۆزه‌كان بهدوایەکدا ده‌هاتن، شایی و پرسه ده‌گێڕدرا.

175 kr
عنوان: تەنگه نەفەسی, نویسنده: فرهاد ح گوران، مترجم: فازڵ مەحموود، شابک: 9789199109787, اندازه(سانت): ٢١×١٤.٨×١.٣, تعداد صفحه: ٢١٢, سال انتشار شمسی: ١٤٠٤, سال انتشار میلادی: ٢٠٢٦, ناشر: نشر کتاب ارزان, نوبت چاپ: ١ /Shortness of Breath/
با خرید بیش از 750 کرون، ! هدیه ی دریافت خواهید کرد
Reviews
There are no reviews yet.