چاپکراوی نوێ
________
تازەترین کتێبی نووسەر و توێژەر، سارۆ خوسرەوی، بە نێوی (هێمای واتادار لە کولتوور و شارستانیەتی کورداندا),
لە لایەن وەشانخانەی ئەرزان لە ستۆکهۆڵم، چاپ و بڵاو کرایەوە.
نووسەر لەم کتێبەیدا، ئاوڕی لە هەندێک هێمای گرینگی وەک: (نەورۆز، شاماران، هەنار، شەوچلە، گاڤارەوەکووڵ، کوڕی سەیای، ئاور، خۆر و ڕۆشنایی) داوەتەوە. بەڕای نووسەر، ئەم هێمایانە، پەیوەندی و تێڕامانی مێژووی بۆ خاک و شارستانییەتی مرۆڤی کورد لە کوردستانی کەوناردا دەخەنەڕوو.
ئەو مەبەستی بووە بزانێت هێماکان تا چ ڕادەیەک ڕەگوڕیشەیان لە فەرهەنگ و شارستانییەتی کورداندا هەیە. پەیوەندی و تێڕامانی دیرۆکیی کوردان لەگەڵ ئەم هێمایانە بە چ شێوەیەک بووە.
نووسەر ئەو شوێنەی پێی کراوە پەرژاوەتە سەر هەندێک لە هێمانی زاگرۆس و شرۆڤەم بۆ کردوون. لەم کتێبەیدا لە بەستێنی تاوتوێکردنی هێما زاڵەکان، تا ڕادەیەک هەقیقەتی ڕێوایەتەکان خستووتە ڕوو و ڕاز و ڕەمزی گيڕانەوەکان بۆ نەوەی نوێی کوردان تاوتوێ کردووە.
نووسەر پێی وایە، بەشێکی زۆر لە ئەفسانە کوردییەکان
کۆ کراونەتەوە، بەڵام خوێندنەوەی وردیان بۆ نەکراوە، ئەمە بە تەنیا ناتوانێت بۆ خوێنەری کورد سوودبەخش بێت، لەبەر ئەوەی هەریەک لە ئوستوورە و ئەفسانە کوردییەکان، بەشێکن لە ڕوانگەی قووڵی مەعریفی و هێمای شارستانییەتی کوردان لە کوردستانی کەوناردا، هەربۆیە هاتووە ڕۆشنایی خستووەتە سەر ئەم مژارە و لێکدانەوەی بۆ چەند دانەێک لە ئەفسانە بەناوبانگەکانی کوردستان کردووە.
ئەم کتێبە نوێیەی سارۆ خوسرەوی، شایەنی خوێندنەوەیە!
145 kr
عنوان: هێمای واتادار لە کولتوور و ژیاری کورداندا, نویسنده: سارۆ خوسرەوی، شابک: 97891989944322, اندازه(سانت): 21×14,8×0,9, تعداد صفحه: 96, سال انتشار شمسی: 1404, سال انتشار میلادی: 2025, ناشر: نشر کتاب ارزان, نوبت چاپ: 1
با خرید بیش از 750 کرون، ! هدیه ی دریافت خواهید کرد
SKU: 97891989944322
Categories: ئهدهبیات, کردی, کوردی, ویترین 1
Tags: اجتماعی, ادبیات, زاگروس، کوولتور،, فەرهەنگ, کردی, نشر کتاب ارزان
Brand: نشر کتاب ارزان
| Weight | 309 g |
|---|---|
| Dimensions | 21 × 14,8 × 0,9 cm |
| u0639u0646u0648u0627u0646 | هێمای واتادار لە کولتوور و ژیاری کورداندا |
Be the first to review “هێمای واتادار لە کولتوور و ژیاری کورداندا” Cancel reply
Related products
-14%
SALE
ئهدهبیات
-20%
SALE
کوردی
-13%
SALE
-24%
SALE
ادبیات ایران
خورشید مال تو
شادمانترین پیاوی سەر گۆی زەوی
آب را گل کردند، سهراب
صد سال تنهایی 




Reviews
There are no reviews yet.