جەماوەری گەلی کوردستان، خەباتگێڕان و نیشتمانپەروەران و بەتایبەت هەڵگرانی مەشخەڵی شۆڕش و بییری نوێی ڕێبازی کوردایەتی و چەوساوەکانی کوردستان..؛
ئەوا کتێبی «خەونە وەنەوشەییەکان بەشی ١و٢»ی “مامۆستا بێزار شابازی” لە ناوەندی چابخانەی «کتێب ئەرزان» لە وڵاتی سوئێد چاپ و بڵاو بوویەوە، کە وێنەی قۆناغە جیاوازەکانی شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانی کوردستانە، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتا.
ئەم کتێبە کەشکۆڵ و هەگبەی شێعری شۆڕش و گیانی یاخیگەری و ئەدەبی بەرەنگاری کوردییە لە بەرانبەر شاڵاوی (تەفریس و تەعریب و تەتریک)ی هەرسێ نەتەوە فرمانڕەوا داگیرکەرەکەی کوردستان؛ واتا: (فارس و عەرەب و تورک) کە دڕندانە و بەدرێژای مێژوو هەوڵی سڕینەوە و قوتدانی خاک و نەتەوەکەمانیان داوە .
ئەدەبی بەرەنگاریی کوردی بەرەی شەڕی مان و نەمانی نەتەوایەتییە، کە قەڵەمە یاخییەکان ، وەک شاباز و سەقر و شەهێن ڕووبەڕووی شاڵاوی فەرهەنگیی داگیرکەران بوونەتەوە و ئاڵای زمانی کوردییان لەسەر لووتکەی چیاکانمان هەڵکردووە و ئێشکگری زەمزەمە و زاری کوردیین.
خەونە وەنەوشەییەکان دیمەنی ئێسکسووک و ڕازاوەی هەڵۆ چاونەترسە شەهیدەکانە و لە ئاست گورگەمێش و چەقەڵە گەڕە خوێنمژەکانا ناوچاو تاڵ ئەکات..





Reviews
There are no reviews yet.